English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كيم جون ئون: ئاماده‌م سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵ ترامپ ئه‌نجام بده‌م
2019-04-13 [12:29 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی کۆریای باکوور کیم جۆن ئان دەڵێت هەتا کۆتایی ئەم ساڵ مۆڵه‌ت بە ئەمەریکا ده‌دات بۆ ئەوەی بڕیارێکی بوێرانە لەسەر وتووێژی ناوکی بدات و هۆشداری دەرەنجامێکی زۆر نەخوازراو و مەترسیدار دەدات ئەگەر واشنتن ڕێگای خۆی نەگۆڕێت.

لە میانەی وتەکانیدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی سەرۆکی کۆریای باکوور رایگه‌یاند، بۆ وتووێژێکی دیكه‌ لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئاماده‌یه‌ بەڵام تەنها لە کاتێکدا کە ئەمەریکا ڕەفتارەکانی بگۆڕێت.

لەم هەفتەیە دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند ئەو تاوتوێی کۆبونەوەیەکی دیكه‌ لەگەڵ کیم دەکات، بەڵام سوور بوو لەسەر ئەوەی ئەمەریکا سزکان سووک ناکات هەتا ئەو کاتەی کۆریاری باکوور دەستبەرداری چەکی ناوکی نەبێت.

وتووێژەکان لە مانگی دووەوە ڕاوەستاوەن لەو کاتەوەی کە ترامپ وکیم لە هانویی کۆتاییان بە کۆبونەوەکەیان هێنا بەبێ هیچ ڕێککەوتنێک.

لەم کاتەوە کاربەدەستانی کۆریای باکوور هەڕەشەی کشانەوە لە وتووێژەکان و دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی ناوکی و موشەکەکانیان دەکەن.

 

voa





ئەم هەواڵە 5449جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad