English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا: فرۆكه‌كانی ئیسرائیل بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیان له‌ حه‌ما بۆمباران كرد
2019-04-13 [01:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاژانسی فەرمی جكومه‌تی سوریا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە چەندین باڵەخانە لە ناوەندی پارێزگای حەما خاپوور بوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌، سیستمی بەرگی موشەکی سوریا هەندێک لە موشەکەکانی ئیسرائیلی پووچەڵ کردۆتەوە.

ئیسرائیل چەند هێرشێکی موشەکی کردۆتە سەر ئامانجەکانی ئێران لە ناو سوریادا.

له‌وه‌تای شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی ناوخۆی سوریا، ئیسرائیل چه‌ندین هێشرشی ئه‌نجام داوه‌، دەڵێت هەرگیز قبوڵ ناکات ئێران پێگەی خۆی لە سوریا بەهێز بکات و نزیک بێت لە سنورەکانی وڵاته‌كه‌ی.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 5785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad