English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ھاوڕێکەی رۆنالدۆ یۆڤانتس قوربانی بە دیبالا دەدات 
2019-04-13 [01:37 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی بەنیازە لە ھاوینی داھاتوو دەست بەرداری یاریزانی لاوی تیپەکەی پاولۆ دیبالا ببێت لە پێناو گرێبەست کردن لەگەڵ ھێرشبەرێکی پورتوگالی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، یانەی یۆڤانتس دەیەوێت لە ھاوینی داھاتوو دەست بەرداری پاولۆ دیبالا ببێت بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەری لاوی پورتوگالی جواو فیلیکس مۆربکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، فیلیکسی تەمەن ١٩ ساڵ یاریزانی یانەی بەنفیکای پورتوگالی ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکات و لەدوایین یاری یانەکەی لە یۆرپا لیگ سێ گۆڵی تۆمار کرد. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، یانەی بەنفیکا لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە فیلیکس داوای ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات، لەبەر ئەمە بەرپرسانی خانمە پیرەکە بیر لە فرۆشتنی دیبالا دەکەنەوە بۆ ئەوەی پارەیەکی باشیان دەستکەوێت بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەم یاریزانە. 

ئەوەی جێگەی باسە جواو فیلیکس یەکێکە لە ھاوڕێکانی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتس کرستیانۆ رۆنالدۆ . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad