English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بازرگانیی ئێران: تاكو ساڵی داهاتوو ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق دەگاتە 20 ملیار دۆلار
2019-04-13 [02:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزیری بازرگانیی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە سەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێراق نەخشەڕێگایێک واژوو کرا کە بەو پێیە تا ساڵی 2020 ڕێژەی هەناردەکردنی بەرهەمی ئێرانی بۆ عێراق دەگاتە 20 ملیار دۆلار.

رەزا رەحمانی وەزیری بازرگانیی ئێران لە كۆبوونه‌وه‌یكیدا له‌ ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگای ئیلامدا ڕایگەیاند: بە بایەخی تەواوەوە دەڕواننە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتی عێراق و دەروازەی سنووری مێهرانیش یەک لەو دەرفەتانەیە کە دەکرێت بەهرەی باشی لێوەر بگیرێت. بەتایبەت بۆ ناردنی بەرهەمی ئێرانی بەرەو بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

وەزیری بازرگانیی ئێران وتیشی، پارێزگای ئیلام بە هۆی دەروازەی سنووری مێهرانەوە دەرفەتێکی هەرە باشە بۆ ئێران کە بتوانێت بازاڕدۆزی بۆ بەرهەمی ئێران لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکات و سنووری مێهران شایستەی ئەوەیە بکرێتە یەکێک لە جەمسەرەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەتایبەت بۆ هەناردەکردنی کاڵای ئێرانی بەرەو عێراق.

باسی له‌وه‌ كرد، لەبارەی دەروازەی سنووری مێهران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتی عێراق دەسەڵاتی تەواو بە پارێزگاری ئیلام دەدرێت و دەوڵەت بەنیازە عیلاقاتی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق فراوانتر بکات.

ڕەحمانی داوای لە بەرپرسانی پارزگاکەش کرد تەرکیز بکەنە سەر کەرتی بەرهەمهێنان و ئاسانکاری کردن بۆ بەرهەمهێنەرانی نێوخۆیی.

شایانی باسە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە فرۆشتنی نەوتی ئێران سنووردار کراوە و ئەوەش کارتێکەر بووە لە دروستبوونی قەیرانی دارایی لە وڵاتی ئێران و بەو بۆنەیەشەوە دەوڵەتی ئێران هەوڵی فراوان کردنی ناردنی بەرهەمی نانەوتی بۆ وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەتی عێراق دەدات بۆ ئەوەی کورتهێنانی داهاتەکەی قەرەبوو بکاتەوە هەر بەو بۆنەیەوە لەم ماوەیەی دواییدا سەرنجی زیاتری خستۆتە سەر سنوورەکانی نێوان ئێران و عێراق.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 7528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad