English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی گرنگە لە ژەمی بەیانیان بخورێت
2019-04-14 [08:56 AM]

هەولێر _ ZNA



خواردنی ژەمی بەیانیان یەکێکە لە ژەمە گرنگەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ دووبارە چالاکبوونەوە و وەرگرتنی وزەی پێویست، لەو خۆراکانەش کە جەستە لە بەیانیاندا سودی لێوەردەگرێت، هێلکە و شوتی و چەند جۆرێکی ترە.

ماڵپەڕی "هییە مەگەزین" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە کۆمەڵێک خواردن دەکات کە لە ژەمی بەیانیاندا بخورێت، چونکە چالاکی و وزە بە جەستە دەدات و تەرکیز زیاتر دەکات، ئەوانیش:

1-هێلکە : دەوڵەمەندە بە پرۆتین كە میتابۆلیزمی لەش بەهێز دەكات و وزەیەكی زۆر بە لەش دەدات.

2-شوتی : ڕێژەیەکی زۆر  ئاو لە پێکهاتەیدا هەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەكات و بە پاککەرەوەی گورچیلە دادەنرێت و لەش شێدار دەکاتەوە.

3-شۆفان : بەهۆی بوونی ماددەی ڕیشاڵی گەدە لە نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان دەپارێزێت و ئاستی کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە.

4-هەنگوین : وزە بە لەش دەدات و ڕێژەی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین لە جەستەدا زیاد دەکات.

5-گوێز و فستق : بەهۆی بوونی چەندین ڕەگەزی گرنگ لە پێکهاتەیاندا دەبنە هۆی ئاسانکردنی کرداری هەرس و ڕاگرتنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.





ئەم هەواڵە 3307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad