English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانەگاز داهاتی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ ئاشكرا دەكات
2019-04-14 [06:21 AM]

​ZNA – هەولێر


کۆمپانیای دانەگاز راپۆرتیێكی سەبارەت بە داهات و قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە و بەپێی راپۆرتەکە داهاتەکەیان112 ملیۆن دۆلاربووە.

 

 
کۆمپانیای دانەگاز رایگەیاندووە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا کۆنسێرتیۆمی پێرڵ پێترۆڵیۆم، بڕی 112 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبوو لە فرۆشتنی گازی سرووشتی و گازی شلکراو لە هەرێمی کوردستاندا.
 
دانەگاز ئاشکرای دەکات کە قەبارەی داهاتەکانی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرێژەی سەدا 117% بەرزتربووەتەوە، بەوپێیەی کە ساڵی رابردوو لە چارەکی یەکەم داهاتەکەیان تەنیا 18 ملیۆن دۆلار بووە.
 
پاتریک ئالمان وارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەگاز لەو بارەیەوە رایگەیاند، " ئێمە دەستپێکێکی زۆر باشمان لە هەرێمی کوردستان هەبووە. ئەو پرۆژەیە کە لە مانگی 10ـی ساڵی 2018 جێبەجێمانکرد، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بەرێژەی سەدا 30 لە هەرێمی کوردستان بەرزکردەوە بۆ رۆژانە 400 ملیۆن پێی سێجا. کاریگەری بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان لەسەر داهاتی چارەکی یەکەمی ئەمساڵ دەبینین".
 
لە مانگی 2ـی ئەمساڵدا کۆنسێرتۆمی پێرڵ پێترۆڵیۆم لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستێکی واژۆکرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بە بڕی 250 ملێۆن پێی سێجا لە رۆژێکدا. کۆنسێرتۆمەکە بەنیازە ئاستی بەرهەمهێنانی خۆی تاوەکوو ساڵی 2021 بۆ رۆژانە 650 ملیۆن پێی سیجا بەرزبکاتەوە.




ئەم هەواڵە 4084جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad