English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی : نابێت قوربانیانی ئه‌نفال و كه‌سوكاریان له‌بیر بكه‌ین
2019-04-14 [06:30 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ،ئێمه‌ وه‌ك میلله‌تێك ده‌بێت به‌ ئه‌ركی خۆمان بزانین كه‌ نه‌ك ته‌نها یادی قوربانیانی ئه‌نفالكراو بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو هاوكاریی ته‌واوی كه‌سوكاریان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زێد و باشتركردنی هه‌‌لومه‌رجی ژیانیشیان، له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه‌.

نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ یادی ئه‌نفالدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

وا جارێكی تر دوای زیاتر له‌ (۳۰) ساڵ یادی قوربانیان و كه‌سوكاری شاڵاوی دڕنده‌ی ئه‌نفال ده‌كه‌ینه‌وه‌. ئه‌و شاڵاوه‌ی هیچ سنوورێكی نه‌ده‌ناسی، ئافره‌ت، پیاو، منداڵ و به‌ساڵاچوو، گرنگ له‌ناوبردنی ژیان بوو له‌ گوند و شارۆچكه‌ و شاره‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان.

سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ڕژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر میلله‌‌ته‌كه‌مان جگه‌ له‌ وێرانكاری و تۆقاندن و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی دێوه‌زمه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، ژیانی زیاتر له‌ (‌١٨٠) هه‌زار كه‌سی به‌ چه‌كی قورس و گازی كوشنده‌ و كیمیابارانی ئاسمانیی كوردستان، به‌كۆتا هێنا.

ئێمه‌ وه‌ك میلله‌تێك ده‌بێت به‌ ئه‌ركی خۆمان بزانین كه‌ نه‌ك ته‌نها یادی قوربانیانی ئه‌نفالكراو بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵكو هاوكاریی ته‌واوی كه‌سوكاریان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زێد و باشتركردنی هه‌‌لومه‌رجی  ژیانیشیان، له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه‌.

سه‌رباری هه‌موو ئاڵۆزی و سه‌ختییه‌كی سیاسیی وڵات، ساڕێژكردنی برینی ئه‌نفال و قه‌ره‌بووكردنه‌ویان، ده‌بێت كاری سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی عێراق بێت، ئه‌مه‌ به‌رپرسییه‌كی ئه‌خلاقی و مێژووییه‌.

بۆ ڕێگری له‌ هه‌ر هێرشێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نفال له‌ داهاتوودا دژی گه‌له‌كه‌مان جا له‌ژێر دروشمی نه‌ژادپه‌رستی، نه‌ته‌وایه‌تی، ئایینی یان ئایدیۆلۆژیی سیاسیدا بێت، ئێمه‌ نابێت قوربانیانی ئه‌نفال و كه‌سوكاریان له‌بیر بكه‌ین. با ئه‌مڕۆ، سبه‌ینێ و هه‌موو ڕۆژێك یادیان بكه‌ینه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی

14/4/2019





ئەم هەواڵە 3496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad