English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تاوانی ئەنفال قێزەوەنترین تاوانی رژێمی بەعسی رووخاوە
2019-04-14 [07:07 AM]

ZNA-هەولێر


تاوانی ئەنفال، یەكێكە لە تاوانە هەروە گەورەو ترسناكەكانی رژێمی بەعسی رووخاو ، كە بە پێی نەخشەو پلانێكی تۆكمەو بە هەشت قۆناغی یەك لە دوای یەك لە ساڵی 1988 ئەنجامدرا، لە چوارچێوەی ئەم تاوانەدا، كە لە دوای رووخانی رژێمی بەعس وەك یەكێك لە تاوانەكانی جینۆساید دژ بە گەلی كوردو كوردستان لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق ناسێنرا، چەندین تاوانی جۆراو جۆرو ترسناك ئەنجامدراون.
 
قۆناغیی دەستپێكی تاوانی ئەنفال لە 9ی 2ی 1988 دەستیپێكرد و تا دوا قۆناغ كە قۆناغی هەشتەم بوو لە 6ی 9ی 1988 بە كۆتا هات كەبە پێی بەڵگەنامەكانی دادگای باڵای تاوانەكاندا هاتوە

رژێمی بەعس، پێش ئەوەی دەست بە ئەنجامدانی شاڵاوەكانی تاوانی ئەنفال بكات، لە كۆتایی ساڵی 1986و بەدرێژایی ساڵی 1987كۆمەڵێك ئۆردگای زۆرە ملێی دروست كرد، كە ئامانج لێی كۆكردنەوەی زۆرترین خەڵكی بەشێك لە شارو شارۆچكەو گوندەكان بوو لەنێو ئەم ئۆردگایانە، دوای شاڵاوەكانی تاوانی ئەنفالیش ئەو خەڵكانەی لە پەراوێزی شاڵاوەكە بە هەر شێوەیەك رزگاریان بوو، بە تۆبزی لەم ئۆردگایانە نیشتەجێكران.

شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال به‌چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجام دران:

قۆناغى يه‌كه‌م له‌ 22ی شوبات تا 18ی ئادارى 1988ی خایاند و شاڵاوه‌كان دۆڵی جافایه‌تی گرته‌وه‌.
قۆناغی دووه‌م له‌ 22ی ئادار تا 1ی نیسانى 1988ى خاياند و شاڵاوه‌كان ناوچه‌ی قه‌ره‌داغى گرته‌وه‌.
قۆناغی سێیه‌م له‌ 7ی نیسان تا 20ی نیسانى 1988ى خاياند و ‌ شاڵاوه‌كان ناوچه‌ی گه‌رمیانى گرته‌وه‌.
قۆناغی چواره‌م له‌ 33ی ئایار تا 15ی ئایارى 1988ى خاياند و شاڵاوه‌كان ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكه ‌و دۆڵی زێی بچووكى گرته‌وه‌.
قۆناغه‌كانی پێنج و شه‌ش و حه‌وت، له‌ 15ی ئایار تا 26ی ئابى 1988ى خاياند و  ناوچه‌كانی شه‌قڵاوه ‌و ره‌واندز به‌ر شاڵاوه‌كه‌ كه‌وتن.
قۆناغی هه‌شته‌م و كۆتایی له‌ 26ی ئاب تا 6ی ئه‌یلوولى  1988ى خاياند و تێیدا هێرشكرایه‌ سه‌ر ناوچه‌ی بادینان.
یادکردنه‌وه‌ى تاوانه‌كانى ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان، له‌کاتێکدایه‌ دۆزینه‌وه‌ى گۆڕى به‌کۆمه‌ڵى ئه‌نفالکراوه‌کان له‌ناوچه‌کانى عێراق به‌رده‌وامه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژى هه‌ینى 12-4
 
سەبارەت بە هەر هەشت قۆناغەكەی شاڵاوەكانی ئەنفال، لە راپۆرتێكی شارەزایانی نێودەوڵەتیدا هاتوە ،  2451 گوند روخێنراون و لە سەرزەوی سڕاوەتەوە، نزیكەی 1344 قوتابخانە تێك دراون و رووخێنراون، 2027 مزگەوت تێك دراون و روخێنراون، 182 هەزار هاوڵاتی كوژراون یان لە سێدارە دراون یان بێسەرو شوێنكراون، سەدان خێزان ئاوارەی توركیاو ئێران بوون، دەست بە سەر هەموو سەروەت و سامانی هاوڵاتیان بە تایبەت بەرهەمە كشتو كاڵیەكانیاندا گیراوە، وێرانكردنی ژینگەی سرووشتی و سوتاندنی رەزو باخەكانیان، دەست گرتن بە سەر تەواوی سامانی ئاژەڵی هاوڵاتیان، بەكارهێنانی سیاسەتی سوتاندنی خاك، مین ڕێژكردنی ناوچەكان بۆ ئەوەی رێگریبكرێت لە گەڕانەوەی هاوڵاتیان





ئەم هەواڵە 3676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad