English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگه‌ینراوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ یادی 31 ساڵه‌ی جینۆسایدی گه‌لی كورد
2019-04-14 [07:12 AM]

ZNA-هەولێر


ڕاگه‌ینراوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ یادی 31 ساڵه‌ی جینۆسایدی گه‌لی كورد، له‌لایه‌ن ڕژێمی له‌ناو چووی به‌عسه‌وه‌ .

ئه‌مساڵیش دوای 31 ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبون به‌سه‌ر مه‌رگه‌ساتی جینوسایدكردنی هاوڵاتیانی گه‌له‌مان له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی له‌ناو چوو ئه‌و یاده‌ به‌رز ڕاده‌گرین و سه‌ری ڕێزو وه‌فا  داده‌نوێنین بۆ رۆحی به‌رزه‌ به‌فڕیان و هاوخه‌می خۆشمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ كه‌س و كارو قوربانیانی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌ژیان دا ماون.

گه‌لانی كوردستان به‌درێژایی مێژوویان ڕووبه‌ڕوی تاوان و ئه‌شكه‌نجه‌و له‌ناوبردن بونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێڕاقی ، هه‌موو تاوانێكیان به‌رامبه‌ر تاقی كراوه‌ته‌وه‌ له‌ كیمیا بارانكردن و له‌ناوبردن و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ ، ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕازی نه‌بونه‌ به‌ ژیانی ژێر ده‌ستی و زوڵم و دیكتاتۆریه‌ت و هه‌میشه‌ ڕێگه‌ی خه‌باتیان هه‌ڵبژاردوه‌ له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و یه‌كسانی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان.

جینۆساید په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شی مێژوو بوو له‌سه‌ده‌ی ڕابردوو كه‌ رژیمی دیكتاتۆریه‌تی به‌عس به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجامی داو درێژه‌ی تاوانه‌كانی رژێمه‌ سه‌ركوتكارو دیكتاتۆره‌كانی سه‌رده‌م بوو.

به‌داخه‌وه‌ش دوای 27 ساڵ له‌حوكمڕانی خۆماڵی له‌ كوردستان و دوای 16 ساڵیش له‌ ڕوخانی رژێمی به‌عس له‌ ساڵی 2003 وه‌ هیشتا نه‌توانراوه‌ ئه‌و كه‌یسه‌ له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌جینوساید بناسرێت و قه‌ره‌بوی كه‌س و كارو قوربانیانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ش نه‌كراوه‌ته‌وه‌و رۆژانه‌ هێشتا له‌چاوه‌ڕوانی ڕوفاتی كه‌س و كاره‌كانیان و له‌ بارودوخێكی ده‌روونی شڵه‌ژاو ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه‌ ده‌بوایه‌ له‌ ژیان و گوزه‌رانێكی باشتربان وشایسته‌ بوایه‌ به‌ گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه‌.

ئیستاش كه‌ هێشتا ئه‌و برینه‌ی جینۆساید ساڕێژ نه‌بوه‌ دوای ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ ئابی 2014 له‌سه‌ر ده‌ستی گروپی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش ) پرۆسه‌ی جینۆسایدیان به‌رامبه‌ر كوردانی ئێزیدی دووباره‌ كرده‌وه‌و تا ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كوڕان و كچان و منداڵانی ئێزیدی هێشتا چاره‌نوسیان نادیاره‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پایته‌ختی ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ی داعش له‌ سوریا له‌ناوبراو كۆتایی پێهاتوه‌ ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی دروست كردوه‌ لای كه‌س و كاریان و هه‌ناسه‌ سارد بون له‌ چاوه‌ڕوانی كه‌س و كاره‌ ڕفێنراوه‌كانیان ، كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی عێڕاقی خاوه‌ندارێتی له‌ هاوڵاتیه‌ ڕفێنراوه‌كانی لای داعش بكات له‌ كوردانی ئێزیدی و به‌دوا داچونی جدی بكات بۆ دۆزینه‌وه‌یان ، به‌داخه‌وه‌ش رۆژانه‌ش له‌ ده‌ڤه‌رو ناوچه‌كانی ئێزیدیاتی و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشور گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی جینوسایدی ئێزیدیه‌كان و ئه‌نفالكراوانی كورد ده‌دۆزرێنه‌وه‌.
به‌پێ ی هه‌موو بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌و تاوانانه‌ جینۆسایدو له‌ناو بردنی به‌كۆمه‌ڵه‌ و ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كاری جددیتر بكرێت بۆ به‌جینوساید ناساندنی و له‌به‌رامبه‌ریشدا قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ی كه‌س و كارو قوربانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێستای عێڕاق ، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ دڵنه‌وایی و سارێژ بونی برینه‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ به‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی ئازیزو كه‌س و كاره‌كانیان و تاوانی ئه‌نفال كردنیان.

له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زیاتر به‌و ناوچانه‌ بدات كه‌ به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتون و وێران بون به‌تایبه‌تی گه‌رمیان ، ئه‌ویش به‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و بونیات نانه‌وه‌ی ژێر خانی ئابوری و بازرگانی و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌ خه‌ڵك و ناوچه‌كه‌.

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
14 ی نیسانی 2019





ئەم هەواڵە 3193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad