English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڤیدیۆ.. موسڵمانانی بەلجیكا بۆ ڕووبەروو بونەوەی ئەم دیاردەیە گوڵ پێشكەشی هاووڵاتیان دەكەن
2019-04-14 [07:15 AM]

​ZNA – هەولێر


لە وڵاتی بەلجیکا بەدەیان گەنجی موسڵمان لە چوارچێوەی چالاکی "فەرمون من موسڵمانم" گوڵ و بەرنامەی ئیسلامیان بەسەر خەڵکدا دابەشکرد.

ئەم چالاکییە لەلایەن یەکێتی ئیسلامی بەلجیکا لە شاری برۆکسڵی پایتەخت و چەندین شاری دیکەی وەک ئەنڤەرس، چارلیۆری، گێنت و نامور کرا ، تیایدا ٥٠ گەنجی مووسڵمان راستەوخۆ گفتوگۆیان لەگەڵ خەڵك دەكرد و گوڵیان پێشكەش دەكردن، هەروەها پێناسەی ئیسلامیان بۆ دەكردن و بۆئەوەی رووبەرووی دیاردەی ئیسلامۆفۆبیا ببنەوە.

عومەر سکیار سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئیسلامی بەلجیکا، لە لەبارەی چالاکییەکەوە رایگەیاندوە،" لە ناوەندی شاری بەلجیکا گوڵ دابەش دەکەین، ئامانجی ئەو کارەمان بریتییە لە ڕێگریکردن لە دژایەتی ئیسلام و ڕووبەڕووی دیاردەی ئیسلامۆفۆبیا ببینەوە لە بەلجیکا".

 





ئەم هەواڵە 3136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad