English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی لافاوەو سێ ھەزار خێزانی پارێزگای میسان ئاوارەبوون
2019-04-14 [11:44 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە ئەنجامی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، سێ ھەزار خێزان لە ناوچەکانی نزیک رووباری دیجلە لە پارێزگای میسان باشووری عێراق، ئاوارەبوون.

ئەفسەر لە پۆلیسی میسان، ملازم یەک کەریم ئەسەدی لەم بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندووە: تیمەکانی بەرگری شارستانی بەردەوامن لە گواستنەوەی ئەو خێزانانەی کە بە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری دیجلە، خەریکە ماڵەکانیان ژێرئاو دەکەون".

کەریم ئەسەدی ئاماژەی بەوەشدا کە لە ئەنجامی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، تا ئێستا سێ ھەزار خێزانی نیشتەجێی ناوچەکانی نزیک رووباری دیجلە لە پارێزگاکە، ئاوارەبوون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە ماوەی دوو ھەفتەیە تا دێت ئاستی ئاو لە رووباری دیجلە بەرزدەبێتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتنیش ھەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی ئاو بۆ ناوەندی پارێزگا و قەزا و ناحیەکانی میسان خستووەتەگەڕ.





ئەم هەواڵە 10375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad