English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرەڤان حەمدی : نزیکەی ١٥١ گۆڕی بە کۆمەڵ ھەیە 
2019-04-14 [12:11 PM]

ZNA- ھەولێر 




بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە قوربانیانی جینۆسایدی کورد لە عێراق رووفاتی ٢ ھەزار و ٦٧٢ کەس دەرھێنراوە." بەو پێیە رووفاتی ١.٢%ی ئەنفاڵ و جینۆسایدکراوانی کورد دەرھێنراون.


بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "لەکۆی ٢١٠ ھەزار کەس لە قوربانیانی جینۆسایدی کورد، کە لەنێویاندا ١٨٢ ھەزار کەس ئەنفالکران، تەنیا رووفاتی ٢ ھەزار و ٦٧٢ کەس لە ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ دەرھێنراون".

بەرەڤان حەمدی، گوتیشی: "لەو ٢١٠ ھەزار کەسە ١٨٢ ھەزار کەس لە ٨ قۆناخدا ئەنفالکراون، ٨ ھەزار بارزانی و قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە و رووداوەکانی دیکە ھەن. زۆرترین گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کە رووفاتی کوردی تێدایە کەوتوونەتە سنووری پارێزگاکانی سەماوە، ئەنبار و چەند شوێنێکی دیکەی عێراق".

بریکاری وەزارەتی شەھیدان گوتی "ژمارەیەکی دروستی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەبەردەست نییە، کە ١٥١ گۆڕی بەکۆمەڵ زیاتر یان کەمتر دەگوترێت. ئەو گۆڕانەی ھەڵدراونەتەوە بەشێکیان پێش دەرچوونی یاسای پەیوەندیدار لەوبوارە بووە و بۆیە کەموکورتی لەداتاکاندا ھەیە".

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 3979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad