English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی بەلجیکا کەسێکی بەتۆمەتی تیرۆر و پلاندانان بۆ ھێرشی تیرۆریستی دەستگیر کرد
2019-04-14 [02:28 AM]

ZNA - هەولێر


پۆلیسی بەلجیکا رایگەیاند: پیاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵیان لە ماڵەکەی خۆی لە باشووری شاری برۆکسلی پایتەخت دەستگیر کردووە.

ھەرچەندە پۆلیسی بەلجیکا ناو و وردەکاریی لەسەر دەستگیرکراوەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام کەناڵی ئاڕ تی ئێڵی بەلجیکی ئاشکرای کردووە کە دەستگیرکراوەکە پلانی ھێرشی تیرۆریستی دارشتووە و پێش ئەنجامدانی پلانەکە دەستگیرکراوە.

ساڵانی رابردوو چەندین ھێرشی تیرۆریستی لە بەلجیکا ئەنجامدران و داعش بەرپرسیارێتی ھێرشەکانی لە ئەستۆ گرتووە.

خوێناویترینیان ھێرشەکەکانی ٢٢ی ئاداری ٢٠١٦ی سەر وێستگەی میترۆ و فرۆکەخانەی بەلجیکا بوون کە بە ھۆیانەوە ٣٢ گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکەش برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 5413جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad