English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگاییكردنی 900 داعشی دەستپێدەكات
2019-04-14 [04:58 AM]

ZNA - هەولێر


پرۆسەی دادگاییكردنی 900 هاووڵاتی، بە تۆمەتی لایەنگری داعش ده‌ستی پێكرد.

دادگای شاری بەغدای پایتەختی عێراق دەستی كرد بە پرۆسەی دادگاییكردنی 900 هاووڵاتی، بە تۆمەتی لایەنگری داعش و بەشداریكردن لە تاوانەكانی ڕێكخراوە تیرۆریستیەكە.

ئاژانسی هەواڵی (فرانس پرێس) بڵاوی كردەوە كە حكوومەتی عێراق ئەو 900 تۆمەتبارە داعشە عێراقیەی لە هێزەكانی سووریای دیموكرات وەرگرتووەتەوە.

سەرچاوەیەكیش لە دادگای بەغدا بە ئاژانسەكەی راگەیاندووە كە دۆسیەی لێكۆڵینەوەی 900 ئەندامی داعشیان بەدەست گەیشتووە، كە لە سووریاوە گەڕێندراونەتەوە عێراق، لە ئێستەشەوە دادگای تایبەتمەند بە دۆسیەكانی تیرۆر، دەستی كردووە بە دانانی كاتی دادگاییەكان.





ئەم هەواڵە 3256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad