English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌كانی عێراق چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له‌ حه‌مرین ده‌كوژن
2019-04-14 [06:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سوپای نیشتمانی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، به‌پشتیوانی فڕۆکە جەنگییه‌كانی عێڕاق و ئەمەریکا بۆ ماوەی چوار رۆژ هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و فەرماندەیی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان لە پارێزگای دیاله‌ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سەر حەشارگەکانی چه‌كدارانی داعش لە ناوچەکەدا ئه‌نجام دا.

ئه‌و هێزان توانیان ئه‌مڕۆ یەکشەمە فەرماندەیەکی داعش و چوار چەکداری دیکەیان لە کێوەکانی حەمرین بكوژن.

ئه‌و هێزانه‌ ناوی فەرماندەی کوژراوی داعشیان نەهێنا بەڵام لە لێدوانێکدا گوتی کوژراوەکە بەرپرسی هێزەکانی داعش لە حەمرین بوو.

لێدوانەکە گوتی، فەرماندەکە و چوار لە لایەنگرانیان لە ناوچەی باکووری خۆرهەڵاتی بەعقوبەدا یەکشەمە کوژران.

ئێستا داعش بە مەبەستی لاوازکردنی حکومەتی بەغدا لە تاکتیکی هێرشەکانی لێدان و هەڵاتن کەڵک وەردەگرێت.

چه‌كدارانی داعش لە ناوچەی شاخاوی حەمرین لە باکووری خۆرهەڵات لە پارێزگای دیاله‌ ڕا دەست پێدەکات کە لە سەر سنوری ئێران هەڵکەوتوە کە دەبێتە باکوری رۆژئاوای رووباری دیجلە لە پارێزگای کەرکوک خۆیان ڕێکخستووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 7435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad