English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا: له‌ سبه‌یه‌وه‌ ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پارێزگار تا 10 رۆژ كراوه‌ ده‌بێت
2019-04-14 [06:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ كونگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا رايگه‌یاند، دواى لادانی پاریزگار له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقەوە، پۆستی پارێزگار به‌به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕایده‌گه‌یەنێت، له‌ سبه‌یه‌وه‌ دووشه‌ممه ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى پارێزگارى نه‌ینه‌وا تا كۆتاییىهاتنی ده‌وامى فه‌رمیى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو،‌ 24ی نیسان كراوه ‌ده‌بێت.

سه‌یدۆ چه‌تۆ، وتیشی، هه‌ركه‌سێك خۆی به‌ شایسته‌ ده‌زانێت،‌ ‌ده‌توانێت له‌ ماوه‌ى دیاریكراودا C.V ى خۆى پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بكات.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا روونی كرده‌وه‌، پاڵێوراو بۆ پۆستى پارێزگارى نه‌ینه‌وا پێویستە خاوه‌نی بڕوانامه‌ى زانكۆ بێت و تواناى به‌ڕێوەبردنى كارى ئیداریى هه‌بێت و شاره‌زاى ‌كاره‌كه‌شی هه‌‌بێت، بۆ ماوه‌ى 10 ساڵیش له‌ ڕووى ئابوورى و كۆمەڵایه‌تى و ژینگه‌وە تواناى بەڕێوەبردنی پارێزگای هه‌بێت.

 





ئەم هەواڵە 7174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad