هەولێر _ ZNA
بەپێی زۆری توێژینەوەکان وەک زانراوە کێشە دەروونیەکان هۆکارن بۆ توشبوون بە ژمارەیەک نەخۆشی دیاریکراو لەهەمان کاتدا دەرکەوتووە پێکەنین هۆکارە بۆ تەندروستیەکی باش.
لە توێژینەوە زانستیەکان دەرکەوتووە کە پێکەنین بۆماوەی ٣٠ خولەک ڕۆژانە هۆکارن بۆ تەندروستی لەش و ماسولکەکان ،ئەو لەرزین و جوڵەی کاتی پێکەنین هۆکارە بۆ چالاک کردنی سوڕی خوێن بەتایبەت بۆ کەسانی سەروو ٤٠ ساڵی کە لەو تەمەنەدا بەرگری لەش بەرەو لاوازبوون دەچێ بەمەش گرنگە بۆ رووبەرووبوونەوەی دژی شێرپەنجە.
هەر لە توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە پێکەنین بۆماوەی ٣٠ خولەک دەبێتە هۆی ڕێکخستنی لێدانەکانی دڵ و جگەر ، سییەکان.
ئەم هەواڵە 9847جار خوێندراوەتەوە |