English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌وێنه‌....وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌دان چه‌كی ده‌ستگیركراو له‌ناوبرد
2019-04-15 [06:25 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئه‌مڕۆ 14-4-2019 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ سه‌دان چه‌كی ده‌ستگیركراوی له‌ناو برد.


له‌ 10/2/2019 وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی شه‌ش خاڵیی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گشت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كی قورس و مامناوه‌ند و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت دەركرد و ، داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانیش رێوشوێنی پێویستیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ گرته‌به‌ر.


له‌ دوای ئه‌و بڕیاره‌وه‌‌ تا ئێستا سه‌دان پارچه‌ چه‌كی كۆن و نوێ ، كه‌ زیاتر چه‌كی راوكردن و ژماره‌یه‌كی كه‌م چه‌كی ئاسایی بوون و له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستگیركرابوون.


له یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی ‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتبوو، ئه‌و چەكه‌ قورس ‌و مامناوەندانه‌ی‌ راده‌ست ده‌كرێن یان دەستیان بەسەردا ده‌گیرێت لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەند و بە رێكارێكی یاسایی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن.


ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ئه‌نجام و هه‌نگاوی ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جیكراو ئه‌و چه‌كه‌ ده‌ستگیركراوانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ كارگه‌ی تواندنه‌وه‌ی ئاسن له‌ هه‌ولێر له‌ناوبران. چه‌كه‌كان نزیكه‌ی هه‌زارو چوارسه‌د پارچه‌ چه‌كی ئاسایی و چه‌كی راوكردن بوون.

 

به‌شێك له‌و چه‌كانه‌ له‌ناوخۆی هه‌رێم ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون ، به‌شێكی دیكه‌شیان له‌ سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێم ده‌ستگیكرابوون كه‌ خاوه‌نه‌كانیان به‌ نیازبوونه‌ به‌ رێگه‌ی قاچاغ بیانهێننه‌ ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 3985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad