English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ تاوتوێكردنی پرسێكی گرنگ شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی كوردستان دەكات
2019-04-15 [06:29 AM]

ZNA – هەولێر


شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بە مەبەستی تاوتوێكردنی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك و ئاسایشی ناوچە كوردستانییەكان.

لیوا ئەبوبەكر ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بە K24 راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ شاندی وەزارەتی پێشمەرگە كۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك بكەن".

ئەحمەد جەختی كردەوە: "تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە ھەماھەنگی و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكان و مووچەی ھێزەكانی پێشمەرگە دەبێت".

سەبارەت بە پرسی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ، لیوا ئەبوبەكر گوتی: "باس لەو پرسەش دەكرێت، بەڵام گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك بەھۆی پێكنەھێنانی ھەردوو كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دواكەوتووە".

گوتیشی: "ئەو شاندەی وەزارەتی بەرگری عێراق كە سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەن، بێگومان ئەوانیش پاكێجی خۆیان پێیە و ئێمە جارێ نازانین پاكێجەكەی ئەوانیش چی تێدایە".

 





ئەم هەواڵە 3859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad