English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت لەبارەی کڕینی جورە رۆنێک
2019-04-15 [06:58 AM]

ZNA-هەولێر


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر رۆنی خورمادا گرت، ئه‌مه‌ش پاش پشكنینی كیمیایی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڕۆنه‌كه‌ شیاوی خواردن نییه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: له‌ یه‌كێك له‌كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌، گومانی خراپبوونی ده‌ست به‌سه‌رجۆره‌ رۆنێكدا ده‌گرن‌ له‌ خورما دروست ده‌كرێت به‌ناوی (الممتاز)ه‌.

نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت: رۆنه‌كه‌ هۆكاره‌ بۆ دروستبونی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان.

ئاماژەی بەوەش کرد: جارێك له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ و جارێكیش له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی نمونه‌ی رۆنه‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه‌ بۆ پشكنینی كیمیایی، ئه‌نجامی هه‌ردوو پشكنینه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ رۆنی خورمای (الممتاز) شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: بڕی رۆنه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ زیاتر له‌ (14) تۆنه‌، ته‌واوی ئه‌وبڕه‌ زه‌یته‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبەشەکانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
 





ئەم هەواڵە 13987جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad