English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە لەبەرامبەر ریال مەدرید ئاڵای سپی ھەڵکرد 
2019-04-15 [11:54 AM]

ZNA- ھەولێر 



 
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریدا لە گرێبەست کردن لەگەڵ یەکێک لە ئامانجەکانی وەرزی گواستنەوەی ھاوینە بکشێتەوە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەبڕیاریاندا لە گرێبەست کردن لەگەڵ لۆکا یۆڤیتیچ ھێرشبەری یانەی ئەنتراخت فرانکفۆرت بکشێنەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، بەرپرسانی یانەی ترسییان لەوە ھەیە لۆکتا لەگەڵ سیستەمی یاری کردنی یانەی بەرشەلۆنە خۆی نەگونجێنێت، چونکە ئەم یاریزانە تەنھا لەناو ھێلی سزا ئاستێکی زۆرباش پێشکەش دەکات، بەڵام لەیاری کۆمەڵ رۆلێکی بەرچاوی نییە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یەکێکی دیکە لە ھۆکارەکانی کشانەوەی یانەی بەرشەلۆنە لەگرێبەستەکە, رکابەری یانەی ریال مەدرید بوو لەسەر ئەم یاریزانە بەشێوەیەک نرخی ئەم یاریزانەی لە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بەرزکردەوە بۆ ٧٠ ملیۆن یۆرۆ . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad