English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕێكی زۆر رۆنی خورما له‌ناوده‌برێت
2019-04-15 [12:47 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەگومانی خراپ بوون، لیژنە هاوبەشەکان دەست بەسەر بڕێکی زۆر رۆنی خورمادا دەگرن و پاش پشکنینی كیمیایی دەرکەوتووە شیاوی خواردن نییە، نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ڵێت رۆنه‌كه‌ هۆكاره‌ بۆ دروستبونی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و مه‌ترسیداره‌كان.

ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ لە یەکێک لەکۆگاکانی عەمبارکردنی خواردەمەنی و لەلایەن لیژنەی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبەشەکانی قائیمقامیەته‌وه‌، گومانی خراپبوونی ده‌ست به‌سه‌رجۆره‌ رۆنێكدا ده‌گرن‌ لە خورما دروست دەکرێت به‌ناوی (الممتاز)ە.

وتی؛ جارێك له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ و جارێكیش له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی نمونەی رۆنه‌كه‌ رەوانەی بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی کراوە بۆ پشکنینی كیمیایی، ئەنجامی هه‌ردوو پشکنینەكه‌ دەریخستووە کە رۆنی خورمای (الممتاز) شیاوی خواردن و بەکارهێنان نییە.

وتیشی؛ بڕی رۆنه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ زیاتر له‌ (14) تۆنه‌ كه‌‌ بۆنی ناخۆش بووه‌ زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌یه‌ به‌كاری ده‌هێنن به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌ن و نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان.

تەواوی ئەوبڕە زەیتەی لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە هاوبەشەکان لە ناوچەی تانجەرۆ لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

لیژنه‌ی كۆگاكان، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه‌ سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات كاڵاوشمه‌كی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت، له‌ هه‌بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 4087جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad