English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەستەوارەیەکی گەورە لە بارسێلۆنا بۆ ئه‌م یاریزانه‌ی مان یونایتد
2019-04-16 [07:39 AM]


یانەی بارسێلۆنا، پارەیەکی زۆری بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی مانچێستەر یونایتد، لە گواستنەوەی ھاوینی داھاتوو ئامادەکردووە.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی رایگەیاندووە، یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەیە ١٠٠ ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی مارکۆس راشفۆرد، ئەستێرەی گەنجی مان یونایتد خەرجبکات، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی تەنیا یەک ساڵی ماوە.

تاوەکو ئێستا راشفۆرد رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە، سەرەرای ئەوەی چەند مانگێکە گفتوگۆییەکانیان بەردەوامن.

رۆژنامەکە دەڵێت، بارسێلۆنا دەیەوێت سوود لە ھەڵوێستی یاریزانەکە لەگەڵ یانەکەی وەربگرێت، بۆ ئەوەی پێش ئەوەی ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکە بکات، راشفۆرد بگوازێتەوە کامپ نۆ.

دەستەی کارگێری مانچێستەر یونایتد ٣٠٠ ھەزار پاوەندی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە خستووەتە بەردەم راشفۆرد، بۆ ئەوەی رازی بێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت ھاوینی داھاتوو چەند یاریزانێکی نوێ بباتە ریزەکانی بۆ ئەوەی خۆی بەھێزتربکات، بۆ رکابەرییکردن لەسەر بردنەوەی نازناوەکان.


رووداو





ئەم هەواڵە 10546جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad