English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی : ھەلمەتێکی یەک ھەفتەی بۆ پاراستنی ژینگە راگەیاند
2019-04-16 [09:40 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای پاارستنی ژینگەی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، کە پێویستە پاراستنی ژینگە خەمی هەمووان بێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە 16-4-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێک لە شاری هەولێر بەبۆنەی رۆژی ژینگە، رایگەیاند، پیسبوونی ژینگە مەترسییەکی گەورەیە لە جیھاندا و دەبێ چارەسەر بکرێت. جیھان پێویستیی بە ھەماھەنگیی زیاتر و تێگەیشتنێکی باشترە لەو مەترسییە.

 

رۆژی 7-4-2008، پەرلەمانی کوردستان رۆژی 16ـی نیسان (ساڵوەگەڕی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی)ی وەک رۆژی ژینگە ناساند.

 

رۆژی 16-4-1987، رژێمی بەعس بۆ یەکەمجار لە کوردستان، بە چەکی کیمیاوی بالیسان و دۆڵی خۆشناوەتی کیمیاباران کرد و بەهۆیەوە 264 هاووڵاتی شەهید بوون و 400ـی دیکە بریندار بوون.

 

نێچیرڤان بارزانی هەروەها رایگەیاند، دوژمنانی گەلی کوردستان بە درێژایی سەدەی رابردوو، هەوڵیان داوە ژینگەی کوردستان تێک بدەن و ئەوەی لە دەستیان هاتبێ لە پیسکردن و تێکدانی ژینگەی کوردستان، کەمتەرخەمییان تێدا نەکردووە.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەکردن بە وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقییەوە، رایگەیاند، ھەزاران چەم و باخ و سەدان سەرچاوەی ئاو و بە گازی کیمیاوی و چەکی جۆراوجۆر و مین، پیس کران، کە تائێستاش کاریگەریی خراپیان لەسەر ژینگە جێماوە و ھۆکاری دەیان نەخۆشیی ترسناکن.

 

نێچیرڤان بارزانی بە ئاماژەکردن بەوە ئاوەدانکردنەوەی گوند و ناوچە وێرانکراوەکان تا ئێستا وەک پێویست نەبووە، دڵنیایی دا کە کاروانی ئاوەدانکردنەوە راناوەستێ و بەردەوام دەبێت.

 

لەبارەی رێگریکردن لە پیسبوونی ژینگەی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، لە کوردستان هەنگاوی باش نراوە، وەک یاسای تایبەت بە پاراستنی ژینگە، دامەزراوەی تایبەت بە پاراستنی ژینگە و داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە هاووڵاتییان کرد بەشداربن لە پاراستنی ژینگەی کوردستان و رایگەیاند، ”دەبێت پاراستنی ژینگە خەم و ئەرکی ڕۆژانەی ھەموو تاکێکی ئەم وڵاتە بێت“.

 

نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە، کە حکوومەت بە ستراتیژییەکی نیشتمانی بۆ پاراستنی ژینگە لە باخچەی ساوایانەوە تا زانکۆ، ھەوڵ دەدات باشترین ھۆشیاریی ژینگەیی لە دڵی تاکی کوردستان جێگیر بکات.

 

نێچیرڤان بارزانی داواشی لە هاووڵاتییان کرد دار و درەخت بڕوێنن و رایگەیاند، ”وەرن پێکەوە بە پاراستنی سرووشت و ژینگە، ژیان لە کوردستان خۆشتر و جوانتر بکەین و با هەموومان چیرۆکی خۆشەویستیمان لەگەڵ دارێک، درەختێک یان گوڵێکدا هەبێت“.





ئەم هەواڵە 3760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad