English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کچێک لە کەرکوک بۆ یەکەم جاری مۆڵەتی گشتی لە جۆری (ج) دەردەھێنێت 
2019-04-16 [10:59 AM]

ZNA- ھەولێر 



 

لە راگەیندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کەرکوک، رایگەیاند:شەیدا عەبدولمەجید بابەشێخ، کە لەدایکبوی ساڵی ١٩٩٦ە، توانیویەتی وەک یەکەم ئافرەت مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی دەستەی (ج) لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەدەستبھێنێت.


لە راگەیندراوەکە ھاتوە :‌ شەیدا سەرجەم تاقیکردنەوەکانی بەسەرکەوتویی بڕیوە لەنێویشیاندا تاقیکردنەوەی لێخوڕین کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری "ترێلە"ی بە ٤٦ تەن بە بارەوە لێخوڕیوە.


لە راگەیندراوەکە ئاماژ بەوەکراوە  کاتێک پرسیاری ئەوە لەو کچە کراوە کە بۆچی ئەو جۆرە مۆڵەتەی ھەڵبژاردوە، لەوەڵامدا شەیدا ھۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە ویستویەتی ئەو تەحەدایە بکات و بە جیھان بڵێت،کچانیش وەک پیاوان دەتوانن ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری گەورەی وەک "ترێلە" یان "قاترەو مەقتورە" یاخود "پاسی گەورە"، لێبخوڕن.


ی.ا 
سەرچاوە | پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی کەرکوک
 





ئەم هەواڵە 3409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad