English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی كاره‌با : پۆرتاڵی خزمەتی گشتی بۆ كارئاسانى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان راگه‌یاند
2019-04-16 [11:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت بەمەبەستی ئاسانکاری زیاتر بۆ ھاوڵاتیان لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پۆرتاڵێکی خزمەتی ئەلیکترۆنی بەگەڕخست، تا ھاوڵاتیان بەر لەوەی سەردانی فەرمانگەیەک بکەن بۆ ھەر کارێکی فەرمی پێشوەختە مەرجەکان و بەڵگەنامەی پێویست و ھەنگاوەکان و بڕی تێچوونی و کاتی پێویست بۆ وەرگرتنەوەی مامەڵەکە بزانێت.

وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوەش دەکات کە پێویستە ھاووڵاتی سەردانی ئەم لینکە بکات ( services.gov.krd )، ئەو فەرمانگە و وەزارەتە بدۆزێتەوە زانیاری پێویست لەسەر مامەڵەکەی وەربگرێت 

راشیدەگەیەنن ، پرۆرتاڵی خزمەت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکانی دڵنیایی جۆری سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت و ھەنگاوێکی گرنگە بۆ حکومەتی ئەلەکترۆنی و خێرا بەڕێکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان.

 

http://services.gov.krd/so/responsible-entity





ئەم هەواڵە 3181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad