English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە 
2019-04-16 [01:31 AM]

ZNA- ھەولێر 


سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، چارشەمبا سۆر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و جیھان کرد . 


ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییە 

 بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزیدی، چارشەمبا سۆر، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ھەموو خوشک و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و جیھان دەکەم و ھیوای بەختەوەری و کامەرانیان بۆ دەخوازم. 

لە ساڵانی ڕابردوودا خوشک و برایانی ئێزیدی بەھۆی زوڵم و تاوانی تیرۆریستان و ناحەزان ئێش و ئازارێکی زۆریان بینیوە کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە. لێرەدا ئەوە دووپات دەکەمەوە کە بە ھەموو توانایەک پشتگیریی داخوازییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی دەکەم و پێویستیشە ھەموو لایەک ھاوکار بێت بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان بڕیار لە چارەنووس و ئاییندەی خۆیان بدەن و برینەکانیان ساڕێژ بکەن و کۆتایی بە ئاوارەیی و نەھامەتیان بێت. 

لەو بۆنەیەدا خوشک و برا ئێزیدییەکان و ھەموو پێکھاتەکانی تر لەوە دڵنیا دەکەمەوە کە کوردستان وڵاتی پێکەوەژیانە و دەبێ ئەوە فەرھەنگە دەوڵەمەندە و برایەتی و تەبایی فراوانتر بکرێت. 
ھیوادارم ھەموو جەژن و بۆنەکانتان بە شادی و ئاسوودەیی بەڕێ بکەن و بمێنن بە خێر و خۆشی. 

مسعود بارزانی
 ١٦ـی ٤ـی ٢٠١٩
 





ئەم هەواڵە 3514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad