English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ: رێبەری ئێران لە بەرانبەر قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی لافاو کەمتەرخەمە
2019-04-16 [02:35 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێبەری ئێران بە کەمتەرخەمی لەبەرانبەر زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکەی ئێران تۆمەتبار دەکات و دەڵێت ئامانجی ئەمریکا لە ناوچەکە کردنەدەرەوەی ئێرانە لە عێرا ق و لوبنان.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێبەری ئێران بە کەمترخەمی لەبەرامبەر قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووەکانی لافاوەکەی ئێران  تۆمەتبار دەکات و دەڵێت عەلی خامنەیی بە پارەی ئێرانیەکان هاوکاری ڤێنێزوێلا و تێرۆرسیم دەکات بەڵام ئامادە نییە هاوکاری زیانلێکەوتوەکانی وڵاتەکەی خۆی بکات.

مایک پۆمپیۆ هاوکات سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکا لەبەرامبەر ئێران وتی، ئەوان پشتیوانی لەخەڵکی ئێران دەکەن بۆ گۆڕانکاری لە وڵاتەکایەن، تا ئەوکاتەش ئێران هاوکاری تێرۆریسم بکات، گەمارۆکان بەردەوام دەبن

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی، ئامانجی ئەمریکا کردنەدەرەوەی ئێرانە لە لۆبنان و عێراق، تاکوو ئەو وڵاتانە بتوانن سەربەخۆی خۆیان بپارێزن.





ئەم هەواڵە 2776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad