English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێکی ئێرانی: هاتنی حەشدی سەعبی بۆ خاکی ئێران یاساییه‌
حیشمەتوڵڵا فەلاحەت‌پیشە
2019-04-16 [03:14 AM]

​ZNA - هەولێر


به‌رپرسێکی باڵای ئێران رایگه‌یاندووه‌ هاتنی حەشدی شەعبی بۆ خاکی ئێران یاساییە و‌ له‌ داهاتووشدا تاران و بەغدا زیاتر نزیک ده‌بنه‌وه‌.

حشمه‌تووڵا فه‌لاحه‌ت پیشه‌ سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مەجلیسی ئێران سه‌باره‌ت به‌ گه‌یاندنی هاوکاریی حەشدی شەعبی بۆ زیانلێکەوتوەکانی لافاوه‌که‌ی ئێران رایگەیاند، به‌ پێی یاسا هاتنی حەشدی شەعبی‌ بۆ ئێران کێشه‌یه‌کی نییه‌ و لەژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران بووە .

فه‌لاحه‌ت پیشه‌ رایشیگەیاند، له‌ داهاتوودا ئێران و عێراق و وڵاتانی ناوچه‌که‌ زیاتر لێک نزیک ده‌بنه‌وه‌ و هاوکاری یەکتری ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش پیشان ده‌دات که‌ گه‌مارۆکان کاریگه‌رییان له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران نابێت.





ئەم هەواڵە 5461جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad