English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکگرتنی هاوپەیمانێتیی نەسەر و دەوڵەتی یاسا رەت دەکرێتەوە
عەبادی و مالکی
2019-04-16 [03:26 AM]

​ZNA - هەولێر


هاوپەیمانێتیی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی رەتیدەکاتەوە، لەگەڵ هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا یەکبگرن.

عەلی سنێد، سەرکردە لە هاوپەیمانێتیی نەسر رایگەیاند، یەکگرتنی هاوپەیمانێتی نەسر لەگەڵ هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا کارێکی ئەستەمە. عەلی سنێد گوتی: هەربڕیارێکی لەوشێوەیە رەتدەکەینەوە و ئامادەنین لەگەڵ هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا یەکبگرین. ئاماژەی بە ئەمەش کرد کە پشتیوانی لە حکومەتی ئێستای عێراق دەکەن.

لە سەرەتای ئەم مانگە حزبی دەعوە بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی و بە ئامادەبوونی حەیدەر عەبادی کۆبووەوە، بەڵام هەوڵەکانی لێکنزیککردنەوەی هەردوو هاوپەیمانێتییەکە لەلایەن سەرکردەکانی ئەو حزبە شکستی هێنا.





ئەم هەواڵە 10276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad