English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی سعودیە دەكات
2019-04-17 [06:15 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمرۆ چوارشەممە 17-4-2019، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەگەڵ شاندێکی حکومی و بازرگانی سەردانی سعودیە دەکات.

عادل عەبدولمەهەدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ئاشکرایکرد، رۆژی چوارشەممە سەردانی سعودیە دەکات و ئەو سەردانەشی بە گۆرانکارییەکی گرنگ لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ریاز وەسف کرد.

عەبدولمەهەدی گوتیشی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سعودیە لە ئاستێکی زۆر باشدایە و لەسەردانەکەیدا چەندین دۆسیەی هاوبەش و لێکتێگەیشتن ئیمزا دەکەن.

ئەو رونیشیكردەوە، لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە باسی پەرەپێدانی رێگاکانی هاتوچۆی نێوان هەردوو وڵات دەکەن،  بە تایبەت مەرزی عەرعەر کە ساڵانە جگە لە ئاڵوگۆری بازرگانی هاوبەش لەو دەروازە سنوریە، هەزاران هاوڵاتیش بەمەبەستی حەج و عەمرە ئەو دەروازەیە بەکاردێنن.

سەرۆک وەزیرانی عیراق لەسەردانەکەیدا، چاوی بە شا سەلمان عەبدولعەزیز پاشای سعودیە و محەمەد سەلمان جێنشینی سعودیە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تری سعودیە دەکەوێت، شاندەكەی حكومەتی عێراقیش پێك دێت لە هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە و نەوت و کارەبا و بازرگانی بەسەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی.

 





ئەم هەواڵە 10372جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad