English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە بە ئاسانی لە مانچستەری بردەوە
2019-04-17 [06:31 AM]

ZNA- ھەولێر


لە یاریێکی تری چامپیۆنز لیگ و لە یاریی گەرانەوەدا بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە کامپ نو میوانداری مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.

لە ئەنجامدا بەرشە بە ئاسانی توانی یاریەکەی بباتەوە و پلیتێکی قۆناغی پێش کۆتایی ببڕێت کاتێک بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یاریەکە کۆتایی ھات.

بەرشەلۆنە توانی لە گێمی یەکەم دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ١٦و ٢٠ی میسی پێش بکەوێت و ئەرکی شەیتانە سوورەکان یەکجار زەحمەت کرد.

لە گێمی دووەمی یاریەکە کۆتینھۆ بە لێدانێکی بەھێز لە خولەکی ٦١ مانچستەری بێ ھیواکرد و توانی گۆلی سێیەم تۆماربکات.

بە ئەنجامی چون و ھاتن ٤-٠ بەرشەلۆنە گەیشتە قۆناغی چوار تیپی چامپیۆنز لیگ و ڕووبەرووی براوەی پۆرتۆ و لیڤەرپوڵ دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 5128جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad