English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ سەبارەت بە پڕۆژە یاسایەك دژی سعودیە ڤیتۆی بەكارهێنا
2019-04-17 [06:44 AM]

ZNA – هەولێر


سه‌رۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ داوای بڕینی پشتیوانیەكانی ئه‌مریكا دەكات بۆ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له‌ یه‌مه‌ن.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا پاساوی ره‌تكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه‌ "پڕۆژه‌یاساکه‌ هه‌وڵێكی ترسناك و بێواتایه‌ بۆ لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری ئەو و مه‌ترسی ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی ئه‌مریكی و سه‌ربازان، هه‌روه‌ها زیان به‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌گه‌یه‌نێت".

تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ هۆكاری بوونی ئه‌وان له‌ یه‌مه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌و وڵاته‌ و داكۆكی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكا لایه‌نگری له‌نێو لایه‌نه‌ نه‌یاره‌كانی یه‌مه‌ن ناكات.

سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاندووە لە یەمەن هیچ سەربازێكی ئەمریكی نییە لەگەڵ هاوپەیمانێتییەكەی سعوودیە یان هەر لایەنێك كە كاریان لەگەڵدا بكات ئەركی پێدرابێت و بانگەشەی ئەوەی كرد، ئەمریكا پاساوی هەیە بۆ پشتگیریكردنی سعوودیە.

بەپێی پڕۆژه‌یاساکە، جگە لەوانەی كە لەگەڵ ئەلقاعیدە شەڕدەكەن، بڕیاربوو تەواوی هێزەكانی ئەمریكا كە كاریگەرییان هەیە لەسەر جەنگی یەمەن یان بەشدارن تیایدا، لەماوەی 30 رۆژدا بكشێنەوە.

چواری نیسان پڕۆژه‌یاسای بڕینی پشتگیرییەكانی ئەمریكا بۆ سعوودیە لە یەمەن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە 247 دەنگ بەرامبەر 175 دەنگ پەسەندكرا و 13ی ئاداریش لە ئەنجوومەنی پیران بە 54 دەنگ بەرامبەر 46 دەنگ پەسەندكرابوو.

بەڵام ترەمپ بۆ جاری دووەم مافی ڤیتۆی بەكارهێنا، پڕۆژە یاساكەی رەتكردەوە، جاری یەكەمیش بۆ رەتكردنەوەی ئەو پڕۆژه‌یاسایه‌ی رێگریی لە دروستكردنی دیواری سنووری ئەمریكا-مەكسیكی دەكرد ئەو مافەی بەكارهێنابوو.

 





ئەم هەواڵە 2680جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad