English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی ئێران سوپای ئەمەریكای خستە لیستی تیرۆرەوە
2019-04-17 [07:09 AM]

​ZNA – هەولێر


پەرلەمانی ئێران لەبەرامبەر بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی وڵاتەکەی لەلایەن ئەمەریكاوە، پرۆژە یاسایەکی پەسەند کرد كە سەرجەم هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خستە لیستی تیرۆرەوە.

تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی کردۆتەوە کە پرۆژە یاساکە لە پەرلەمان بە کۆی ٢٠٤ دەنگی بەڵێ، ٢ دەنگی نەخێر، یەک دەنگی کشاوە، قبوڵ کراوە.

دوای دەنگدانەکە سەرۆکی پەرلەمان عەلی لاریجانی گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بە زۆرینەی دەنگ پرۆژە یاساكە پەسەند کراوە و لەبارەی ئەمریکا و دوژمنەکانیەوە لەسەر پرسی ئاسایشی نیشتمانی، یەک دەنگیان نواندووە.

وەزیری بەرگری ئەمیر خاتەمی لە پەرلەمان گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا پەسەندكردنی یاساکە بە زۆرینەی دەنگ دەری خستووە کە سیاسەتی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا کاریگەری نەبووە.

هەندێک لە پەرلەمانتارانیش داوایان کرد کە تەواوی سوپای ئەمریکا بە تیرۆریست بناسێنرێت، دوای پەسەند كردنی پڕۆژە یاساكە پەرلەمانتاران ، دروشمی، "مەرگ بۆ ئەمریکا'' یان دەگووتەوە.

 





ئەم هەواڵە 2749جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad