English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌یامی پیرۆزبایی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی
2019-04-17 [07:51 AM]

ZNA-هەولێر


به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی پیرۆزبایی له‌خوشك و برایانی ئێزیدی له‌هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق و جیهان ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌و جه‌ژنه‌ بۆیان ببێته‌ مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشی و ئارامی و كۆتایی هێنان به‌ناخۆشی و ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ی به‌سه‌ریان هاتوه‌ ، وه‌ ببێته‌ جه‌ژنی شاد بونه‌وه‌ی كه‌س و كاره‌ ڕفێنراوه‌كانیان بۆ ناو خانه‌واده‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خاك و زێدی خۆیان.

ئێزیدیه‌كان كه‌خاوه‌ن و دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌و خاك و وڵاته‌ن هه‌میشه‌ به‌دریژایی میژوو به‌هۆی جیاوازی ئایینی یه‌وه‌ توشی له‌ناو بردن و مه‌رگه‌سات و له‌ناو چون بونه‌ته‌وه‌ ده‌یان فه‌رمانیان به‌سه‌ردا دراوه‌و تا دوا جار له‌لایه‌ن گروپی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی ( داعش ) جینۆساید كران و ژن و منداڵ و گه‌نجه‌كانیان رفێنران.

به‌ڵام ئێزدیه‌كان به‌وه‌ ناسراون كه‌ هه‌میشه‌ پارێزگاریان له‌خۆیان و مانه‌وه‌یان كردوه‌و ڕووبه‌ڕوی ناخۆشی و هه‌وله‌كانی له‌ناو بردن بونه‌ته‌وه‌و داكۆكیان له‌مافه‌كانی خۆیان كردووه‌ .

ئیمه‌ پێمان وایه‌ كه‌ هه‌موو عیڕاقیه‌كان به‌گشتی و پیكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بون له‌عێڕاقی نوێ و دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس زیاتر به‌ مافه‌كانیان شاد بن و بحه‌سێنه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌سایه‌ی حكومه‌ته‌كانی دوای سالێ 2003 زیاتر هه‌ست به‌ پشت گوێ خستنی مافه‌كانی گه‌لانی كه‌مینه‌و پیكهاته‌كان ده‌كرێ و به‌هۆی مه‌ترسی تیرۆرو نه‌توانینی توانای ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ پارێزگاری كردن لێ یان به‌ناچاری زۆربه‌ی پێكهاته‌ جیاوازه‌كان ناوچه‌كانی خۆیان چۆل كردوه‌و یان كۆچیان كردوه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان ڕوویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و ته‌نانه‌ت ئێستا مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هه‌ندێ پێكهاته‌ له‌عێڕاق و له‌ناو چونی شوێنه‌ میژوویی و كه‌لتوریه‌كان.

ئه‌مرۆ كه‌ پێشوازی له‌سه‌ری ساڵی ئێزیدیان ده‌كه‌ین ، گرنگه‌ ئه‌و چه‌ند پرسه‌ بخه‌ینه‌ ڕوو بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی عێڕاق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

یه‌كه‌م - داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرۆژه‌ یاسای تایبه‌ت به‌رزگاربوانی ئێزیدی بخه‌نه‌ به‌رنامه‌ی كارو په‌سندی بكه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌ ئاڕاسته‌یان كراوه‌.

دووه‌م - حكومه‌تی عێڕاق قه‌ره‌بوی ماددی رزگاربوان و قوربانیانی ئیزیدی بكاته‌وه‌و ناوچه‌كانیان ئاوه‌دان بكاته‌وه‌.

سێ یه‌م - هه‌وڵه‌كانیان چرتر بكه‌نه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كچ و منداڵانه‌ی هیشتا چاره‌نوسیان نادیاره‌ لای گروپی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیسلامی ( داعش ) و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی كه‌س و كاریان .

هیوادارین خوشك برایانی ئێزدیدی هه‌موو رۆژیكیان جه‌ژن و خۆشی و شادی بێت.

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌ریمی كوردستان
17 ی نیسان 2019





ئەم هەواڵە 3670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad