English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق پەپجی و چەند یارییەکی دیکەی ئەلیکترۆنی قەدەخەکرد
2019-04-17 [01:04 AM]

ZNA- هەولێر



پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای قەدەخەکردنی یاریی پەپجی پەسندکرد و بەپێی یاساکەش دەبێ حکومەت یارییەکە قەدەخەبکات.

لە یاساکەی پەرلەمانی عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "یاریی پەبجی و هاوشێوەکانی تووندوتیژی بەرهەمدێنن و کاریگەریان لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هەیە".

یاساکە کە بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمناتاران قەدەخەکراوە، یارییە ئەلیکترۆنییەکانی دیکەی وەک "فۆرتنایت"یشی قەدەخەکردووە.

لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەپێی مادەی 59ـی دەستوور داوای قەدەخەکردنی ئەو یارییە ئەلیکترۆنیانەی کردووە و دەڵێت، کاریگەری خراپی هەیە لەسەر تەندروستی، رۆشنبیری و ئاسایشی کۆمەڵگە، لەنێویاندا مەترسی خراپی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی لەسەر منداڵان، گەنجان و قوتابیانی قوتابخانە و خوێندکارانی زانکۆ هەیە لەسەر ئاستی پەروەردە و خوێندن.

پەرلەمانی عێراق داوا لە وەزارەتی گواستنەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەکات رێکاری یاسایی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە بگرێتەبەر.



 





ئەم هەواڵە 3436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad