English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عه‌بدولمه‌هدی لەگەڵ شای سعوودیە کۆبووه‌وه‌
2019-04-17 [04:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی له‌گه‌ڵ شای سعوودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز كۆبووه‌وه‌ و باسیان له‌ پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوو وڵات و بەرەوپێشبردنیان لە تەواوی بوارەکاندا كرد.

لە راگەیەندراوێکی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ سعوودیە، چاوی کەوت بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز.

لە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەدا بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەکانی عێراق و سعوودیە لە گشت بوارەکاندا تاوتوێ کراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە سەردانی باڵای دوو لایەنە گرنگی دەبێت بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە.

شا سەلمان هیوای سەقامگیریی و پێشکەوتنی عێراقی خواستووە و خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕیوە بەرامبەر قۆناغی سەقامگیری کە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت.

شایەنی باسە سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی ئەمڕۆ بەسەردانێکی رەسمی بەیاوەری بەشێک لە وەزیرەکانی کابینەکەی و چەندین خاوەنکاری عێراقی گەیشتە ریاز.

عەبدولمەهدی رۆژی رابردوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدابوو کە پەیوەندییەکانی عێراق و سعوودیە وەرچەرخانی بەخۆیەوە بینیوە و لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ ریاز رێککەوتنی نوێ واژوو دەکەن و پەیوەندییە ئابووریەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەوپێش دەبەن.





ئەم هەواڵە 10693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad