English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا سوپاسی گەلی کودستان دەکات
2019-04-18 [11:47 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨-٤-٢٠١٩، کونسوڵخانەی فەرەنسا لە ھەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) پەیامێکی سوپاسگوزاری بڵاو کردووەتەوە.

لە پەیامەکەدا، کونسوڵخانەی فەرەنسا نووسیویەتی، ”زۆر سوپاس بۆ ھەموو دۆستانی کوردستانی عیراق بۆ پەیامە ھاوسۆزییەکانتان“، کە بەبۆنەی سووتانی کەنیسەی کاتدڕائیی نۆتردام لە پاریس، دەریان بڕیوە.

دوای سووتانی کەنیسەکە، ھاووڵاتییانی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دڵگرانی و ھاوسۆزیی خۆیان بەو رووداوە دەربڕی.

ئەو ھاوسۆزییەی گەلی کوردستان بۆ فەرەنسا بەھۆی ھاوکاری و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی گەل و حکوومەتی فەرەنسا دێت بۆ گەل و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگە، کە لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە دەستیان پێ کردووە و لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیشدا، ھاوکارییەکانی فەرەنسا رۆڵێکی کاریگەریان لە سەرکەوتنی ھێزەکانی پێشمەرگە ھەبوو.

لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە ١٥-٤-٢٠١٩، ئاگرێکی گەورە لە کەنیسەی کاتدڕائیی نۆتردام لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کەوتەوە و بووە ھۆی وێرانبوونی کەنیسەکە بە تەواوی، کە بە یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی جیھان دادەنرا.

 





ئەم هەواڵە 3634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad