English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەفتەی داھاتوو مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەکرێت
2019-04-18 [11:51 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تا ٢٣/٤/٢٠١٩، مووچەی مانگی یەکی ھەموو مووچەخۆران دابەش دەکات.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی، ڕۆژی یەکشەممە ٢١/٤/٢٠١٩، مووچەی وەزارەتەکانی پلاندانان، گواستنەوە و گەیاندن، شارەوانی و گەشتوگوزار، کشتوکاڵ و ئاودێری و وەزارەتی کارەبا، لەگەڵ مووچەی دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، دەزگای مین، دەستەی وەبەرھێنان، دەستپاکی و ناوجە کوردستانییەکان دابەش دەکرێت.

ڕۆژی دووشەممە ٢٢/٤/٢٠١٩، مووچەی وەزارەتەکانی پیشەسازی و بازرگانی، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە خەرج دەکرێت، ھەروەھا ڕۆژی سێشەممە ٢٣/٤/٢٠١٩، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەکرێت.


باسنیوز

 





ئەم هەواڵە 13297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad