English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە یازده‌ كیلۆ مادەی ھۆشبەر لە سلێمانی لەناو دەبرێت
2019-04-18 [12:10 PM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای کۆتایی وەرگرتنی ٦٢ کەیسی بەکارھێنەر و بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر، دادگای سلێمانی بڕیاری لەناوبردنی مادە دەست بەسەرگیراوەکانیدا و ئەمڕۆ لەناوبران.

جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "مادە دەست بەسەرگیراوەکان بریتی بوون لە ١٠ کیلۆ و ٢٠ گرام حەشیش و یەک کیلۆ و ٤٠٠ گرام تلیاک و ٢٠٠ گرام کریستاڵ و ٧٠٠ دەنک حەبی ترامادۆڵ و چەندین جۆری حەبی دیکە"‌.

بەڕێوەبەری نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکانی سلێمانی گوتیشی: "تەنھا لە ماوەی چوار مانگی رابردووی ئەمساڵ زیاتر لە ٤٠ کەسی بەرکارھێنەر و بازرگان دەستگیرکراون کە ژمارەیەکیان ئافرەتن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "لەچەند رۆژی داھاتوو بە مەبەستی رێگریکردن لە زیادبوونی بەکارھێنانی مادە ھۆشبەرەکان ھەڵمەتێکی نیشتمانی لە ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنرێت".

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 4420جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad