English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ تا هه‌فته‌ی داهاتوو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بگه‌نه‌ رێككه‌وتن
2019-04-18 [03:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، بڕیار بوو هه‌فته‌ی رابردوو یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌، به‌ڵام رێك نه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان ئه‌م پرسه‌ی دواخست، وتیشی، ئەگەرێكی زۆر هەیە لایەنەكان بگەنە رێككەوتن و هەفتەی داهاتوو ئه‌م یاسایه‌ هەموار بكرێتەوە.

سوسەن محەمەد میرخان، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، رایگه‌یاند، بڕیار بوو هەفتەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم هەموار بكرێتەوە، بەڵام لە نێوان هەندێك لایەندا كێشە هەبوو، بە تایبەتی لەسەر جێگری دووەمی سەرۆكی هەرێم، بۆیە بە پێویستمان زانی دانیشتنی پەرلەمان دوا بخرێت تا لایەنەكان دەگەنە رێككەوتن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتیشی، ئەگەرێكی زۆر هەیە لایەنەكان بگەنە رێككەوتن و هەفتەی داهاتوو پەرلەمان كۆ ببێتەوە و یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم هەموار بكرێتەوە.

سوسەن محەمەد میرخان روونی كرده‌وه‌، داوامان كردوه‌ هەرچی زووە لایەنەكان بگەنە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم هەموار بكرێتەوە، چونكە تا حكوومەت پێك نەیەت، ئێمە وەكو پەرلەمان ناتوانین چاودێریی كاروبارەكانی حكوومەت بكەین، لەگەڵ ئەوەی، دواخستنیشی جێگەی نیگەرانیی خەڵكی كوردستانە، كە چەندین مانگە هەڵبژاردن كراوە و تا ئێستا حكوومەت پێك نەهاتووە.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 2863جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad