English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
1500 چه‌كداری داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌وروپا
2019-04-18 [03:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌لیكسه‌نده‌ر بۆرتنیكۆڤ به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری رووسیا، رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 1500 چه‌كداری داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌وروپا و ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی.

بورتنیكۆڤ، له‌ میانی كۆنگره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی، راشیگه‌یاند، په‌یكه‌ری نێوده‌وڵه‌تی تیرۆر، زۆر پشت به‌و چه‌كداره‌ بیانیانه‌ ده‌به‌ستێت، كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌وروپا، ئه‌وان ئێستا ئاماده‌ن بۆ هه‌ر جۆره‌ كرده‌وه‌یه‌ك. چونكه‌ ئه‌زموونێكی زۆریان له‌ شه‌ڕ و درووستكردنی كه‌رسته‌ی تیرۆریستی به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری رووسیا روونیشیكرده‌وه‌، 5 هه‌زار چه‌كدار له‌ ئه‌وروپاوه‌ خۆیان گه‌یاندبووه‌ گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئێستا 1500 چه‌كداریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌وروپا.

ئاماژه‌شی كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داعش گورزی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌و رێكخراوه‌ توانای خۆی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی و رێكخستنه‌وه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای تۆڕی جیاجیا له‌ده‌ست نه‌داوه‌.





ئەم هەواڵە 5788جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad