هەولێر _ ZNA
جەستە لە هەندێک بارودۆخدا توشی چەند حاڵەتێکی نا ئاسایی دەبێت کە ڕەنگە هەندێکیان ئاماژەبن بۆ نەخۆشییە جۆراو جۆرەکان، بۆ نمونە تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و هەستکردن بە ئارەقکردنەوەی سارد لەو ئاماژانەن کە ناساغی دڵ دەردەخەن.
هەستکردن بە تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و بوونی ئازاری سەر سنگ و هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ لەو نیشانە پێش وەختانەن کە دەریدەخەن ئەگەری هەیە دڵ تووشی جۆرێک لە نەخۆشییەکان بووبێت.
1- لەکاتی ماندووبوون و تێکچونی لایەنی دەروونیی و دڵەڕاوکێ، لێدانەکانی دڵ تێکبچێت.
2- هەستکردن بە لاوازی ئەمەش لەناکاو ڕووبدات، یەکێکە لە نیشانەکانی جۆرێک لە نەخۆشییەکانی دڵ یان تێکچونی سوڕی خوێن.
3- بوونی ئارەقکردنەوەی سارد، یەکێکە لە نیشانەکانی نەخۆشی دڵ.
4- بوونی ئازار و هەستکردن بە سڕبوونی دەستی چەپ.
5- سەرگێژخواردن، زیاتر لە جارێک توشی سەرگێژخواردن ببیت.
6- ئاوسانی قاچەکان ئاماژەیە بۆ تێکچوونی کرداری گورچیلە ئەویش بەهۆی تێکچونی ئەرکەکانی دڵەوە دەبێت.
ئەم هەواڵە 9847جار خوێندراوەتەوە |