English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رونكردنەوەیەك لە وەزارەری دارایی و ئابورییەوە دەربارەی لێدوانی پەرلەمانتارێک
2019-04-19 [01:36 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ هەینی لە چاوپێكەوتنێكدا لەبەشی كوردی دەنگی ئەمریكا پەرلەمانتاری عیراق د.ڕێبوار كەریم ڕایگەیاندبوو: حكومەتی هەرێم پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لەبەغداوە هاتووە بۆ شتی تر خەرج كردووە و بەپێی زانیارییەكانمان داویانە بە پارەی وەبەرهێنەران، وەك وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەمانەوەت ئەم چەند خاڵە بخەینە بەرچاوی ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە و هاوڵاتیانی كوردستان كە ئەو پارەیە لەچیدا خەرج كراوە.

١- حكومەتی ھەرێم مانگانە لە ٥ مانگەوە موچەی دابەش كردوە و ئەم مانگە ئە و رۆژە كەوتە ھەینییەوە و دو رۆژ دواكەوت .
٢- حكومەتی بەغداد بۆ مانگی ١ +٢ /٢٠١٩ بری ٣١٧ ملیار دیناری ناردوە بۆ ھەرێم و بەوەش مو چەی مانگی ١٠ + ١١ /٢٠١٨ ی پێ دراوە بە سیستەمی پاشەكەوت 

٣-لە مانگی ٣ دا بری ٤٥٣ ملیار دینار ھات كە موچەی مانگی ١٢/٢٠١٨ ی پێ دراو بێ پاشە كەوت كە مو چە بێ پاشەكەوت پێویستی بە ٨٨١ ملیار دینارە مانگانە و بری ٢٠٠ ملیار دینار بۆ تەواوكاری مانگی ١+ ٢  ھاتوە كە بۆ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەرمالە و فەرقی مو چەی موچەخۆران بەكار ھاتوەو بە ھیچ شێوەیەك بۆ ھیچ بابەتێكی تر بە كار نە ھاتوەو تەواوی ئەو قسە و ھەوالە ناراستانە رەت دەكەینەوەو ھیچ بنە مایەكی نییە.
مانگانە حكومەتی ھەرێم لە نێوان ٥ مانگ تا ٢٥ مانگ موچەی فەرمانبەران و خانە نشینان دابەش دەكات و ئەم مانگەش ٢٣/٤ كۆتا رۆژی دابەشكردنی مو چەی ئەم مانگەیە 

لەگەڵ ڕێزدا 
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری 19/4/2019





ئەم هەواڵە 9040جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad