English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی: جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح لە ھەموو خوشک و برا مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و سەرتاسەری جیھان پیرۆز دەکەم
2019-04-20 [11:28 AM]

ZNA- ھەولێر 



بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و سەرتاسەری جیھان کرد. 

ئەمەش دەقی پەیامەکەیە

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ھەموو خوشک و برا مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و سەرتاسەری جیھان دەکەم. ھیوادارم ھەموو جەژنەکانیان لە خۆشی و شادی و کامەرانیدا بگێڕن.
بۆنە و جەژنی پێکھاتەکانی کوردستان دەرفەتی باشن بۆ دووپاتکردنەوەی برایەتی و ئاشتی و پێکەوەژیان و جێگەی شانازییە لە وڵاتەکەمان فەرھەنگی پێکەوەژیان مێژووییەکی دێرینی ھەیە و لە سایەی ئەو کولتوورە باڵایەی خەڵکی کوردستانە کە، وڵاتەکەمان لە ئاستی ھەرێمایەتی و جیھانیدا نموونەیەکی دیاری پێکەوەژیانی پێکھاتە و ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانە.
لەم بۆنە پیرۆزەدا ھیوای بەختەوەری و شادی بۆ خوشک و برا مەسیحییەکانم دەخوازم و ھیوادارم ئەو بۆنەیە دەستپێکێک بێت بۆ نەمانی توندڕۆیی و زوڵم و ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەکەمان و جیھاندا بکێشێت.
بمێنن بە خێر و خۆشی
 مسعود بارزانی
٢٠ـی ٤ـی ٢٠١٩





ئەم هەواڵە 3112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad