English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەکتەبی سیاسی پارتی جەژنی قیامە لە خوشک و برایانی مەسیحی پیرۆز دەکات
2019-04-20 [04:42 AM]

ZNA- ھەولێر 


مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی سەرجەم خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و جیھان کرد، بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و جیھان دەکەین،  ئاواتەخوازین ئەو جەژنەتان بەوپەڕی بەختەوەریی و ئارامیی و ئاسوودەیی بەسەرببەن.
ھیوادارین ئەو جەژنە موژدەبەخشی کۆتایی ھێنان بێت بە کێشە و گیروگرفتەکانی خوشک و برایانی مەسیحی و پێکھاتە ئایینی و ئایینزاکانی دیکەو زیاتر ھەوێنی لێبووردەیی و پێکەوەژیان و تەبایی بێت.
لەو بۆنەیەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر بنەما رەسەنەکانی کوولتوری دێرین و رەگداکوتاوی ھەمەرەنگیی لەرووی نەتەوە  و  ئایین و ئایینزاکانەوە و بەبێ  ھەر جۆرە جیاکاریەک لە ئەرک و مافەکان، کە نەریت و کۆڵەگەیەکی راست و دروستی گەل و کۆمەڵگەی کوردستانیە و ھیوادارین بەردەوام پتەوتر و بەھێزتر بێت.
دووبارە جەژنی قیامە لە خوشک و برایانی مەسیحی  پیرۆز بێت، بەھیوای ژیانێکی ئارام و پڕ لە خێروخۆشی و ئاسوودەیی.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان





ئەم هەواڵە 3007جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad