English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌کگۆرک: رووسیا تەنها ئەکتەره‌ دەتوانێت ڕۆڵی ناوبژی له‌نێوان كورده‌كان و سوریا بگێڕێت
2019-04-20 [04:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

برێت مەکگۆرک نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژە داعش دەڵێت: ئێستا کە بڕیارە ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە باشتر وایە کوردەکان بە نێوبژیوانی ڕووسیا کە ئەکتەرێکی بەهێزە لە سووریا، لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە ڕێکبکەون.

مەکگۆرک لە وتارێکی درێژدا کە لە گۆڤاری فارن ئافرز بڵاو بووەتەوە چەند ڕاستییێکی ناخۆش لەبارەی سووریا بە دۆناڵد ترەمپ دەڵێت. ئەو ڕاستییە تاڵانە بە بڕوای مەکگۆرک بریتین لە مانەوەی حکوومەتی بەشار ئەسەد و پڕۆسەی گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ئامێزی کۆمەڵگای عەرەبی و زیاتربوونی کاریگەریی ڕووسیا لە سووریایە.

برێت مەکگۆرک بڕوای وایە چارەنووسی کورد وەکوو هاوپەیمانی ئەمریکا پاش کشانەوەی ئەمریکا زۆر گرینگە و پاش کشانەوەی ئەمریکا دەبێت پاڵپشتێکی نوێ بەرژەوەندییەکانیان بپارێزێت تا بەردەوام بن لە کۆنترۆڵی ناوچەکانی باکووری سووریا و یارمەتی بدەن بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش.

برێت مەکگۆرک پێی وایه‌، ڕووسیا وەکوو ئەکتەرێکی کاریگەر لە گۆڕەپانی سووریا کە تا ئێستا توانیویە ژمارەیێک لە گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن ڕابکێشێت بژادەیێکی باش بۆ کوردەکان دەبێت.

وتیشی، بەداخەوە تەنها ئەکتەرێک کە دەتوانێت ئەم ڕۆڵە بگێڕێت ڕووسیایە. ئەم وڵاتە دەتوانێت پشتگیریی سەربازی و سیاسی لە کوردەکان بکات و هەروەها یارمەتی کوردەکان بدات بۆ تەعامول و ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

 

برێت مەکگۆرک بڕوای وایە ڕووسیا بە نێوەندگیری کردن لە نێوان کوردەکانی سووریا و حکوومەتی ناوەندیی ئەم وڵاتە دەتوانێت یارمەتیی کوردەکان بدات بۆ دەست پێڕاگەیشتن بە مافی سیاسییەکانیان و هەروەها دەتوانێت بە تێکەڵ کردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و ئەرتەشی سووریا کوردەکان بپارێزێت لە هێرشی گریمانەکراوی تورکیا.





ئەم هەواڵە 3475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad