English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یه‌نراوێك له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌
2019-04-20 [04:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، دانپێدانانی تاوانبارێك بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا ئاشكرای ده‌كات، تاوانباره‌كه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌ سه‌ر ئافره‌تێكی بیانی.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:

 

"راگه‌یاندراوێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌

 

له‌سه‌ر سکاڵای هاووڵاتیه‌ک، که‌ ده‌ستدرێژی کرابووه‌ سه‌ر، تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌ستیان به‌ لێکۆڵینه‌وه کرد و توانیان تاوانباری ده‌ستدرێژیکار ده‌ستگیر بکه‌ن و راده‌ستی دادگای بکه‌ن.

 

کاتژمێر ١٢:٥٥خوله‌کی شه‌وی 1ی 4ی 2019، ئافره‌تێکی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی، ته‌کسییه‌ک راده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌نێته‌ شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه، به‌ڵام شۆفێری تاکسییه‌که‌ به‌ ناوی (فاخر حمد حیدر)ی ته‌مه‌ن ٤٨ساڵ، به‌پێی دانپێدانانی خۆی که‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م راگه‌یاندراوه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئافره‌ته‌ سه‌رنشینه‌که‌ی ده‌باته‌ چۆڵه‌وانییه‌کی سنووری قه‌زای بنه‌سڵاوه‌، به‌ چه‌قۆ هێرشی ده‌کاته‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کات، له‌ژێر گوشاردا ده‌ستدرێژیی سێکسی ده‌کاته‌ سه‌ر ئافره‌ته‌که‌، پاشان له‌و چۆڵه‌وانییه‌ به‌جێی ده‌هێڵێت.

 

تاوانبار (فاخر) پێشینه‌ی له‌ ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه‌ و ساڵی ٢٠١٧ به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌ستدرێژی کردبووه‌ سه‌ر ئافره‌تێکی عه‌ره‌ب، به‌و هۆیه‌وه سزا یاساییه‌که‌ی به‌ندکردن بووه‌ و دواتر ئازاد بووه‌.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشیی هه‌ولێر

 

٢٠١٩/٤/٢٠"





ئەم هەواڵە 3121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad