English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا بەندەرێک بۆ 49 ساڵ رادەستی روسیا دەکات
2019-04-21 [06:02 AM]

ZNA- ھەولێر



بە پێی رێککەوتنێک لە نێوان مۆسکۆ و دیمەشق، بەندەری تەرتوس لە سوریا بۆ ماوەی (49)ساڵ رادەستی روسیا دەکرێت.

ئاژانسی (تاس)ی روسیا ئاشکرای کردوە؛ دوای چەندجار گفتوگۆ و دانوستان، بەرپرسانی مۆسکۆ و روسیا گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی بەندەری تەرتوس لە سوریا بۆ ماوەی (49)ساڵ رادەستی روسیا بکرێت و ئەو وڵاتە بە کرێ ئەو بەندەرە بەڕێوەببات.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردوە؛ لە ساڵی (2017) تا ئەمساڵ گفتوگۆ و دانوستان بۆ رادەستکردن و بەکرێدانی ئەو بەندەرە بە روسیا بەردەوام بوە و وەفدێکی باڵای پێکهاتو لە ئەلیکساندەر لاڤرۆنتیڤ، جێگری وەزیری دەرەوە وسێرگەی وەرشینین، جێگری سەرۆک وەزیرانی روسیا و یوری بۆریسۆڤ و ژمارەیەک راوێژکار لە ماوەی دو ساڵدا رێککەوتنەکەیان کردوە.

بەندەری تەرتوس یەکێکە لە بەندەرە گرنگەکانی سوریا و بۆ یەکەمجاریش کەشتییەکانی روسیا لە رێگەی ئەو بەندەرەوە یارمەتییەکانیان گەیاندە رژێمی بەشار ئەسەد و لە ئەگەری کەوتن و روخان رزگاریان کرد.





ئەم هەواڵە 5734جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad