English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی ٢٥مین سال یادی دەرچوونی گۆڤاری گولان
2019-04-21 [08:40 AM]

ZNA- ھەولێر


پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان 
بەبۆنەی(25)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان)

هەڤاڵانی بەڕێز/ سەرنووسەر و تێكڕای ئەندامانی ستافی نووسین و هونەریی لە گۆڤاری(گوڵان)

 

لەبیرەوەری(25)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان) وێرای هیواخوازیی بەردەوامیی و پێشوەچوونی زیاتر، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو نووسەران و خوێنەرانی گۆڤارە ئازیزەکەتان دەكەین، ئومێدەوارین وەك هەمیشە زیاتر برەو بە پلان وكارەكانتان بدەن، دڵنیاشین لەوەی هەردەم مایەی ئەو شانازیی و ئەو ئەركە پیرۆزە دەبن.
 
رێچكەی نەگۆر ِو باوەڕپێكراوی گۆڤاری(گوڵان) مایەی متمانەی خوێنەرانیەتی، كە بەپێی ئەو سیستەم و پرۆگرامە  رێكوپێك و تایبەتەی شوناسی خۆی دیاریكردووەو ئیتیك و بنەما و رەگەزەكانی رۆژنامەگەریی سەردەمیانەی پەیرەوكردووە. لەو سونگەیەوە خزمەتێكی زۆری كایەكانی رۆژنامەگەریی و رۆشنبیریی و كولتوری كردووە، كە ئەمەش دەسكەوتێكی دیكەیە بۆكاروانی رۆژنامەگەریی كوردیمان.
 
لە نێو توێژی رۆشنبیر و ئەكادیمیستاندا رۆڵی گۆڤاری(گوڵان) روون و بەرچاوەو نكوڵی لێناكرێ، پێگەی شایستەی خۆی چەسپاندووە، ئەمەش لایەنێكی دیكەی ئەو خزمەت و بەخششەیە، كە پێشكەشی كردووەو ئەو بوارەشی دەوڵەمەندتر كردووە.

 گۆڤاری(گوڵان) ژمارەیەكی بەرچاوی توێژەر و سیاسەتمەدار و ئەكادیمی ناسراوی عەرەبی و بیانی و جیهانی بەیەكەوە كۆكردۆتەوە، بۆیە لەو رووەوەش تایبەتمەندیی و دانسقەیی خۆی سەلماندووە، هەروەها لەرووی ئیتیكی پیشەوەرانەوە گۆڤاری(گوڵان) پەیرەوی رەوتێكی راست و دروستی كردووە و بەگیانی دیالۆگ  و رەخنەگرانەوە خزمەتی كێشەی رەوای گەلەكەمان و پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی كردووە.

  جارێكی دیكە بە بۆنەی یۆبیلی زیوینیەوە، پیرۆزبایی و پشتیوانی خۆمان بۆ سەرخستن و بەردەوامیی و زیاتر پێشخستنی گۆڤاری(گوڵان)  دووپات دەكەینەوە..هەر سەركەوتوو بن..

مەكتەبی سیاسی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
    21/4/2019





ئەم هەواڵە 3439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad